University of Raparin Logo

خولێکی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی یاریگای بچوک (فوتساڵ)ی بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە خوێندنی بەیانیان کردەوە.

لە خولەکەدا، خوێندکارانی ١٥ بەشی زانکۆی ڕاپەڕین کێبڕکێی بە دەستهێنانی نازناوەکە دەکەن، هەروەک خولەکە بەشێوازی یەک دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

جێی ئاماژەیە لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خولەکەدا سێ یاری بەڕێوەچوون، یاری یەکەم لەنێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی کیمیا و کۆمپیوتەردا بوو، کە تیایدا خوێندکارانی بەشی کیمیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە (٤-٣) ئەنجامی یارییەکەیان لە بەرژوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا، هەوەها یاری دووەم هەمان ڕۆژ لەنێوان خوێندکارانی بەشی جوگرافیا و بیرکاری بەڕێوەچوو، لەم یارییەشدا هاوشێوەی یاری پێشوو بۆ ساغکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، ناوبژیوان بڕیاری لێدانی یەکلاکەرەوەی دا و خوێندکارانی بەشی جوگرافیا بە ئەنجامی (٤-٢) یارییەکەیان بردەوە، پاشان هەردوو بەشی ئەندازیاری و تاقیگە یاری سێیەمیان ئەنجامدا و تیایدا خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری (١-٠) یاریەکەیان بردەوە .
هەروەک لە ئێستادا یارییەکانی خولەکە بەردەوامیان هەیە و ڕۆژانە سێ یاری بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانی خولەکەش نازناوی تایبەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین پێدەبەخشرێت.