University of Raparin Logo

رۆژی جلی كوردی بەئەنجامدانی چەند چالاكیەك لەزانكۆی راپەڕین بەرز راگیرا

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ چوار شەممە (10ی ئاداری 2021) كە بەڕۆژی جلی كوردی دیاریكراوە، بەشێكی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین، بەجلی كوردیەوە دەوامیان كردو هەر بۆ بەرز ڕاگرتنی رۆژی جلی كوردیش لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك بەڕێوەچون كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كارو بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ رێكخرابون.
لەسەرەتادا بابەتێك دەربارەی كەلتور لەلایەن (پ.ی.د. ئاراز ڕەمەزان) بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین پێشكەشكرا، دواتر بابەتێكی تر دەربارەی جلوبەرگی كورد لەلایەن (م. عبداللە قادر) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار پێشكەشكرا.
هەروەكچۆن سیمینارێكیش دەربارەی (جلی كوردی بەپێی ناوچەو سەردەم) لەلایەن خوێندكارانی بەشی باخچەی ساوایان (گلێنە عەلی، شەهرام عەزیزو دیدەن عەلی) پێشكەشكرا.
بەنمایشی جلوبەرگی كوردی لەلایەن ژمارەیەك خوێندكاری خۆبەخشی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەزانكۆی راپەڕین، چالاكییەكان كۆتاییان پێهێنرا.