ئەمڕۆ دو شەممە (8ی ئاداری 2021) لەهۆڵی پێشەوا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی راگری كۆلێژی پەروەردە (د. هیوا مینە) بەمەبەستی كردنەوەی بەشی پەروەردەو دەرونزانی وێركشۆپێكی زانستی بەڕێوەچو.
لەپانێڵی یەکەمدا وتەی سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری پانێڵ (م.ی. کارمەند حسین عبدالڵە) پێشكەشكراو دواتر سیمینارێكی دەربارەی گرنگی و ئامانجی بەشی پەروەردەو دەروونزانی،لەلایەن (د. میراودەل احمد کانبی) پێشکەشکرا .
لەپانێڵی دووەمی وێركشۆپەكەدا كە لەلایەن (م. شێروان شریف عزیز) بەڕێوەبرا، سیمینارێك دەربارەی شیکردنەوەی پڕۆگرامی قۆناغی یەکەم و دووەم لەلایەن (م. لیا حسن محمد) پێشکەشکرا. دواتر سیمیناری دوەم دەربارەی شیکردنەوەی پڕۆگرامی قۆناغی سێیەم و چوارەم ، لەلایەن ( م.ی. سوهام حسین محمد) پێشکهشکرا.