ئەمڕۆ (21 / 2 / 2021) بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، لەڕۆژی جیھانیی زمانی دایکدا سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی “زمان وەک شوناسی نەتەوەیی” رێكخست.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، (پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح)، وتارێكی پێشكەشكرد، كە تیایدا باسی لەگرنگی زمان كرد، هەروەك تیشكی خستەسەر گرنگیدان بەزمانی كوردی، لەرێگەی ئەنجامدانی چالاكی زانستیەوە. دواتر وتاری بەشی زمانی كورد لەلایەن (پ.ی.م. رێژنە معروف) پێشكەشكراو تیایدا باسی لەگرنگی زمانی دایك بەگشتی و زمانی كوردی كرد.
لەسپمپۆزیۆمەكەدا سێ سیمیناری زانستی پێشكەشكران، كە سیمینارێكیان دەربارەی (لەزمانەوە بۆ ئەدەبیات) بو لەلایەن (پ.د. عوسمان دەشتی) پێشكەشكرا، هەروها سیمینارێكی دیكە بەناونیشانی (ژیان و مەرگی زمان، دەرفەت و ئاستەنگەكان) لەلایەن (سەربەست جیهاد) روناكبیرو نوسەر پێشكەشكراو كۆتا سیمیناریش دەربارەی (زمانی دایك وەك بنچینەیەكی گرنگی شێوازی ئەدەبی كوردی) لەلایەن (پ.ی.د. سافیە محمد) پێشكەشكرا. سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان كۆتایی بەكارەكانی هێنراو خەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە بەشداربوانی سیمپۆزیۆمەكە