ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ینایری 2021)، راوێژكارێكی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد.
بەڕێز (نجات عبداللە) راوێژكارى بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروبارى كەلتورى و رۆشنبيرى سەردانى زانكۆی راپەڕینی كردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پێشوازی لێكرا.
لەكۆبونەوەیەكیشدا، تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەشكرا، بۆ بەرەو پێشبردنی ناوچە شوێنەواری و كەلتورییەكانی سنوری راپەڕین و پڕۆژە رۆشنبیریی و كەلتورییەكانیش بەگشتی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.