University of Raparin Logo

"مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات"

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستا (کامەران حسێن) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەرلە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی:
Design and Implementation an Open Source Web Based Clearance System for Iraqi Educational Institutions
بەشداری دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی تەکنەلۆژیا و زانستی لە زانکۆی فەلوجە کرد، کۆنفرانسەکە ڕۆژانی 24-25 \11\2020 بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
لە توێژینەوەکەدا سیستەمێکی سەرچاوە کراوە(Open Source) دیزان و جێبەجێکراوە کە سودی دەبێت بۆ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و گۆڕێنی کاروبارەکانی ئەستۆپاکی بۆ ئەلیکترۆنی.
هەر لەسیستەمەکادا لەبەرئەوەی سەرچاوە کراوەیە ڕێگە بەزانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان دراوە بە پێی پێویستی و تایبەتمەندی دامەزراوەکانیان دەستکاری بکەن و تایبەتمەندی زیاتری تێدا زیاد بکەن و پەرەی پێبدەن.