ئەمڕۆ، ١٠-١٠-٢٠٢٠، لەزانكۆی راپەڕین، خولێکی یەک ڕۆژەی تایبەت بە فێربوونی ئەلیکترۆنی بەناونیشانی E-Learning Training Program to support Blended-Learning بۆ ژمارەیەك یاریدەدەری مامۆستا لەبەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری فێربوونی ئەلیکترۆنی (م. ی. سەردار عبدالله( و (د. جەمال علی) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی، بەڕێوەبرا.
لەخولەكەدا زیاتر لە ١٨ یاریدەدەری مامۆستا بەشداربوون و تێیدا هەردوو ئەپڵیكەیشنیGoogle Classroom و Google Meet بە شێوەی کرداری و تیۆری خوێندران. لە کۆتایی خولەکەشدا چۆنیەتی بەکارهێنانی مەیتریکسی تایبەت بەبەشی زمانی ئینگلیزی بۆ بەشداربووان خرایەڕوو.
لەم سۆنگەیەوە بەشی زمانی ئینگلیزی دەیەوێت لە ڕێگەی ئامادەکردنی ئەم یاریدەدەرانەی مامۆستاكان هاوکاری زیاتر پێشکەش بە خوێندکاران بکات و ئەزموونێکی پێشکەوتوو و لەباریان بۆ بڕەخسێنێت.