University of Raparin Logo

دەرفەتێکی زێڕین بۆ خوێندکاران

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانكۆی راپەڕین، پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان دەستپێدەکاتەوەو چەند دەرفەتێکی بەشداریکردنی خولی ڕاهێنانی تواناکان بەشێوەی بچوكکراوە(Micro-internship) به هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX ئەمریکی.

ئەم دەرفەتە خۆی دەبینێتەوە لە:
١-ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و راهێنان بۆ (7) خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر قۆناغی سێ، لەلایەن کۆمپانیای (Asia cell) خولەکە بوماوەی دوو هەفته بەشێوازی ئۆنلاین دەبێت.
بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ خولەکەو باشترە بەشداربوو شارەزاییەکی پێشینەیی هەبێت لە (telecommunication industrial and GSM Fundamentals. )
بۆ خۆتۆمارکردن کلیك لەم لینکە بکە:
https://forms.gle/cpXduGPNZw99y1oB6
دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکه رۆژی سێشەممە، ١٥-٩-٢٠٢٠یە.

٢- ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (17) خوێندکاری بەشی ئینگلیزی و (3) خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر قۆناغەکانی (سێ و چوار)، لە پەیمانگای وشە (Word Institute ) لەخولەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لە شێوازی وانەوتنەوە بوماوەی چوار هەفته بەردەوام دەبێت.
بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ خولەکەو بۆ خۆتۆمارکردن کلیك لەم لینکە بکەن:
https://forms.gle/cpXduGPNZw99y1oB6
دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکه رۆژی سێشەممە، ١٥-٩-٢٠٢٠یە.