University of Raparin Logo

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی وەزارەت دەركرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (٤/ ٦/ ٢٠٢٠) ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەت تایبەت بە کۆتا گەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆبۆوە.

سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ ڕونیکردەوە کە بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی خوێندن زوو دەستکرا بە پرۆسەی وانەوتنەوە بۆیە بەشێکی زۆری بابەتی خوێندن گەیەنراوە بە خوێندکاران، جگە لە کۆرسی دوەمی قۆناغی یەکەم کە بە سیستمی بۆلۆنا دەخوێنن. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە ڕاستە تاقیکردنەوەی سەر کاغەز و لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوە تا ئێستاش لای ئێمە بڕوا پێکراوترینە، بەڵام لە ڕاستیدا شێواز و جۆری هەڵسەنگاندن زۆرن و مامۆستایان دەتوانن بەبەکارهێنانی بەرنامە جۆراوجۆرەکانی خوێندن و هەڵسەنگاندنی ئۆنلاین پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی نمونەیی پێشکەش بکەن، و دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت پێشتریش زۆرێک لە پسپۆرانی بواری هەڵسەنگاندن پێشنیاریان بۆ دەکردین کە قورسایی تاقیکردنەوەکان و نمرەکانیان کەم بکرێنەوە و پشت بە پێوەرەکانی تری هەڵسەنگاندن ببەسترێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا ساڵێکی نائاساییەو دەبێت بەکەمترین زیان لێی دەربچین.

دواتر هەر یەک لە ڕاگرە بەڕێزەکان دید و سەرنجی کۆلێجەکانی خۆیانیان خستەڕوو و دوای گفتوگۆیەکی چەند سەعاتی کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕونکردنەوە دەرچون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزارەت كە بەپێی كۆنووسی كۆبونەوەكە رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەیوەست بە چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ و چۆنێتی هەڵسەنگاندنی خوێندكاران وەك خۆیان جێبەجێدەكرێن و كۆنووسی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین تەنیا رێنماییە بۆ چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزارەت.

کلیک لەم بەستەرە بکە بۆ خوێندنەوە کۆنوسی کۆبونەوەکە