University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، وێبینارێكی دەربارەی چۆنێتی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

كاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (15ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، وێبیناری یەكەمی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

لەوێبینارەكەدا سیمینارێك دەربارەی چۆن توێژینەوەی زانستی بڵاوبكەینەوە لەلایەن پڕۆفیسۆر ( Bert George) لەزانكۆی (Ghent University) لەوڵاتی بەلجیكا لەرێگەی ئەپڵیكەیشنی زوومەوە پێشكەشكرا.
ئەم وێبینارە لەچوارچێوەی زنجیرە وێبینارێكدایە كە ئەمڕۆ دەستیپێكردووەو بەردەوامی دەبێت، بەبەشداری توێژەران لەزانكۆو دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەكان.