سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (١٨-٢-٢٠٢٠) بەڕێز (پ.ی.د.ڕزگار حاجی صالح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە ئامادەبوونی بەڕێز (م.ڕابەر ابراھیم محمد)یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ/ئێواران و بەڕێز (م.ی.جھاد انور قادر) سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی بەخشییە ھەرسێ خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی زاستی کۆمپیوتەر/ئێواران :
١- دڵشاد عبدالرحمن محمود
٢- دیدار عبدالرحمن اسماعیل
٣- رسول عبدالقادر محمد
كە ھەستاون بە دروستکردنی (Data base)ێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین، ئەمە جگە لەوەی خوێندکار (دڵشاد عبدالرحمن محمود) بە تواناکانی پسپۆڕییەکەیدا ھاوکاری بەشی پۆلیسی گومرگی ڕاپەڕینی کردووە.
جێگای شانازیمانن و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
.
.
ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕت.