University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی چۆنیەتی گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، دەربارەی چۆنیەتی گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی و ئاشناکردنیان بە ڕێنماییەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ سازکرد.
جێی ئاماژەیە، چالاکییەکە بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمە لە گشت بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کە بە شێوەی زنجیرە سیمینار بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆ هەر بەشێک بەجیا سیمینار سازدەکرێت، سیمینارەکانیش لەلایەن کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ئەنجام دەدرێن.