University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک بە ناونیشانی " ڕاهێنانی دروست بناغەی پتەوی ئەزموونی مامۆستایە" سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردەی ڕانیە و پشدەر، وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی " ڕاهێنانی دروست بناغەی پتەوی ئەزموونی مامۆستایە" ڕێکخست.
لە دەستپێکی وێرکشۆپەکەدا وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح راگری كۆلێژ پێشكەشكرا: تیایدا پڕۆسەی ڕاهێنانی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بە پڕۆسەیەکی گرنگ ناساند، وتیشی لەم وێرکشۆپەدا ئامانجمان ئەوەیە سود لە ئەزمونی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی وەربگرین، هەروەک سوپاسی هەردوو بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە و پشدەری کرد کە هەمیشە هاوکارێکی باشن بۆ ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆ لە پێناو دروستکردنی نەوەیەکی پڕ زانست و پەروەردە.
دواتر لە دوو پانێڵی وێرکشۆپەکەدا دوو سیمینار بە ناونیشانی (ڕێنماییە کارگێڕییەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ڕاهێنان) و (ڕێنماییە پسپۆڕییەکان تایبەت بە پڕۆسەی ڕاهێنان) لەلایەن مامۆستایانی بە ئەزمون و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی پێشکەشکران .
لە کۆتایی وێرکشۆکەدا، ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە سنوری هەردوو بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە و پشدەر بەخشرا.