University of Raparin Logo

کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پلانی پەرەپێدانی ستراتیژی ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێز حسێن محمود قائيمقامى قه‌زاى ڕانيه‌ و بەشێک لە بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی دامودەزگا حکومییەکانی ناوچەکە، پاشان لە سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دانانی میکانیزمی پلانی ساڵانەی کارکردن و ڕێکخستنی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان زانکۆ و دامودەزگا حکومییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئەنجامدانی پڕۆژەکاری هاوبەش بوو لە نێوانیان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا پلانی پەرەپێدانی ستراتیژی ئیدارەی ڕاپەڕین گفتوگۆی لەسەر کرا، ئەم پلانە سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە کە یەکێکیان سێكتەری خوێندنی باڵایە، کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر زیاتر خزمەتکردنی دانیشتوانی سنورەکە .
ئامانجی کۆبوونەوەکە، بەگەڕخستنی ڕۆڵی زانکۆ و کۆکردنەوەی سەرجەم بیروبۆچوونەکان بوو بەمەبەستی داڕشتنی پلانێکی گشتگیر و دیاریکردنی ئامانج و سیاسەتی کارکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٠، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بە ڕیز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەڵێنیاندا ھەموو تواناکانی خۆیان بەتایبەت لە پێشخستنی سێکتەری خوێندنی باڵا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی دانیشتوانی سنورەکە بخەنەگەڕ.