University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک بە ناونیشانی "MULTI-DISCIPLINARY APPLICATIONS USING DEEP LEARNING" بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێک بە ناونیشانی "MULTI-DISCIPLINARY APPLICATIONS USING DEEP LEARNING" ڕێکخست.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، وتاری راگرایەتی كۆلێژ پێشكەشكرا: تیایدا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان سوپاسی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆ، هەروەک ئاماژەی بە ڕۆڵی توێژینەوە و گرنگی بەشەکانی ئایتی کرد لە ناوەندەکانی خوێندن و بەڕێوەبردندا، پاشان وتاری سەرۆكایەتی بەشی كۆمپیوتەر لەلایەن بەڕێز م.ی . جیهاد ئەنوەر قادر پێشكەشكرا.
لە وێرکشۆپەکەدا چوار سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن د. عبدالباسگ کامل مامۆستا لە زانکۆی کۆیە بەناونیشانی (Introduction to Deep Learning) پێشکەشکرا .
دواتر م.ی سامر قیس جمیل مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بە ناونیشانی (Face Identification base on CGAN) پێشکەشکرد.
پاشان م.ی. هیوا احمد عزیز مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمیناری سێیەمی بە ناونیشانی (Kurdish Digit Recognition Using CNN) پێشکەشکرد.
سیمیناری چوارەم و کۆتایی وێرکشۆکە لەلایەن م.ی. جعفر سلیمان احمد مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین بە ناونیشانی (Generating Spectrum Image Based on Autoencoder) پێشکەشکرا .
لە کۆتایی وێرکشۆکەدا بەشێک لە ئامادەبووان پرسیار و سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەری سیمینارەکان ئاراستەی پێشکەشکاران کرد، ئەوانیش لای خۆیان وەڵامی سەرجەم پرسیاری ئامادەبوانیان دایەوە.