University of Raparin Logo

خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی ڕانیە کردەوە، خولەکەدا دابەش بووە بەسەر دوو کۆمەڵەدا، کە تیایدا خوێندکارانی ١٤ بەشی زانکۆی ڕاپەڕین کێبڕکێی بە دەستهێنانی نازناوەکە دەکەن، هەروەک لە سەرەتای خولەکە تا ئەنجامدانی یاری کۆتایی ١٣ ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە دەستپێکی خولەکەدا دوو یاری بەڕێوەچوون، یاری یەکەم کاتژمێر ١٠ی سەرلەربەیانی لەنێوان هەردوو بەشی ئەندازیاری و کۆمپیوتەردا بوو، بەشی کۆمپیوتەر (٦-٣) ئەنجامی یارییەکەی لە بەرژوەندی خۆی یەکلاکردەوە، هەوەها یاری دووەم کاتژمێر ١١ بەڕێوەچوو لەنێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی یاسا و ئینگلیزی ، لەم یارییەدا خوێندکارانی هەردوو بەش هەوڵی زۆریاندا گۆڵ تۆمار بکەن بەڵام هیچیان سەکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ ئەنجامی کۆتایی یارییەکەش (٠-٠) بوو، پاشان بە لیدانی یەکلاکەرەوە خوێندکارانی بەشی یاسا بە ئەنجامی (٤-٢) یارییەکەیان بردەوە.