University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، كۆڕبەندێک لەبارەی ڕەهەندەكانی سەرژمێری و گۆڕینی دیموگرافیای كورد لەعێڕاق بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانونی یەکەمی٢٠١٩، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین ، بە ئامادەبونی بەڕێز (د. پێشەوا حمید) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، ژمارەیەک لە چالاکەوانان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، كۆڕبەندێکی لەژێرناونیشانی ( ڕەهەندەكانی سەرژمێری و گۆڕینی دیموگرافیای كورد لەعێڕاق) سازکرد.
لەگەڵ دەستپێکی کۆڕبەندەکە بەڕێز (د. پێشەوا حمید) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا وێڕای سوپاسی ئامادەبوان و توێژەرانی کۆڕبەندەکە، بەکورتی باسی لە هەستیاری پرسی سەرژمێری گشتی لە عێراق کرد و بەتایبەت لە ناوچانەی کە بە سنووری مادەی ١٤٠ ناسراون، ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد ئەو پرسە لە کاتێکدا جێبەجی دەکرێت کە کورد لە ناوچە کوردستانییەکان دووبارە تووشی تەعریب و ئاوارەیی بووەتەوە و ئەگەر دۆخەکەی ئاسایی نەکرێتەوە ئەوا زیان بە کورد و چارەنووسی دانیشتووانی سنووری مادەی ١٤٠ دەگەیەنێت.
دواتر د.بێستون احمد حسێن سەرۆکی بەشی جوگرافیا وتەیەکی پێشکەشکرد.
لە تەوەری یەکەمی کۆڕبەندەکەدا بەوردی باس لە پرسی سەرژمێری گشتی لە عێراق کرا، کە لە ڕێگای سەرژمێریەوە دەتوانرێت پلان و پەرەپێدانی وڵات دابنرێت، لەتەوەرێکی دیکەدا باس لە ڕۆڵی تەکنۆلۆژیا لە سەرژمێریدا کرا، کە بەهۆی سیاسەتی ووڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی ناهێڵرێت سەرژمێریەکی ڕاست و دروست لە عێراق ئەنجام بدرێت.
لە کۆتایی کۆڕبەندەکەدا بەسەر توێژەرانی بەشداربوو و ستافی ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکە دابەشکرا.
سەرەڕای ئەوە كە سەرژمێری گشتی دانیشتوان دادەنرێت بەبنەماو سەرچاوەی سەرەكی تایبەت بەداتای بنچینەی دانیشتوان لەووڵاتدا، لەهەمان كاتدا چەندین ڕەهەندی دیکەشی لەخۆگرتووە، كە زۆرجار بە مەبەستی سیاسی و دابەشكردنی وڵات لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە لەسەرجەم بوارەكان بەكاردێت، نەتەوەی كورد بەدرێژایی مێژووی سەرژمێریەكان هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای دراوە.