University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری لە كۆنفڕانسێكدا دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری لەکۆنفرانسی ھاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەکادیمیای کوردی لەباری زمانی ڕاگەیاندن - گرفت و چارەسەرو بەدروشمی زمان ناسنامەی نەتەوەیە، لە شاری ھەولێر كرد كە رۆژانی (8 – 9 / 12 / 2019) بەڕێوەچوو.

(پ. ی. د. شیروان حسێن حمد) مامۆستا لەبەشی زمانی كوردی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی (فرەدیالێکتی و فرەڕێنوسی لە زمانی ڕاگەیاندنی کوردیدا) بەشداری کرد لە کۆنفرانسی ھاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەکادیمیای کوردی لەباری زمانی ڕاگەیاندن - گرفت و چارەسەر و بە دروشمی زمان ناسنامەی نەتەوەیە، كە لە شاری ھەولێر رێكخرابوو.