لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ ی تشرینی دووەمی٢٠١٩، بەشی یاسای كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتی و كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی كۆیە، دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ژێر دروشمی (بەرەو دەستوورێكی هاوچەرخ بۆ هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.
كۆنفراسەكە بە بەشداری چەندین توێژەری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو، توێژەر (ٳبراهیم صالح بەرزنجی) مامۆستا لە بەشی یاسای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە توێژینەوەیەكی زانستی بە ناونیشانی (دساتیر الاقالیم الفدرالیە، مکانتها و گبیعتها) لە كۆنفراسەكەدا بەشداربوو.
