ڕۆژی چوار شەممە ١٣ تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە باڵەخانەی نەخۆشخانەی (کوردستان)ی تایبەت لە شاری ڕانیە، مەراسیمێکی تایبەتی بۆ بەخشینی بڕوانامەی نەخۆشخانەکە بە ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبونی د. عبدالله احمد حمە بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی (کوردستان)ی تایبەت و مامۆستا زەردەشت بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە ئەم کۆمەڵە خوێندکارە لەژێر سەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین و بە هەماهەنگی نەخۆشخانەی (کوردستان)ی تایبەت لە شاری ڕانیە، لە هاوینی ئەم ساڵدا بۆ ماوەی(١٠٠) کاتژمێر لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکە ڕاهێنانی جۆر بەجۆریان لە بەشەکانی (نەشتەرگەری ، قاوش ، تاقیگە ، دەرمانخانە) ئەنجامداوە.
هەر لە مەراسیمەکەدا، وێڕای بەخشینی بڕوانامە، لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی نەخۆشخانەی (کوردستان)ی تایبەت سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و ستافی سەنتەری گەشەپێدانی کار-یان کرد، لەپای هەوڵەکانیان بۆ گەشەپێدانی توانای خوێندکاران لەبوارە جیاجیاکان .
لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی نەخۆشخانەی (کوردستان)ی تایبەت بکەین لەپای پشتگیریان بۆ پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و یارمەتیدانی خوێندکاران تابتوانن بە سەرکەوتوویی پڕۆگرامەکە تەواو بکەن.