بە مەبەستی پەرەپێدان و نیشاندانی تواناکانی خوێندکاران، بە دروشمی (ئایندەیەکی باشتر لێرەوە دەست پێدەکات- A Better Future Starts Here) ،رۆژی سێ شەممە (2019/11/12)،لە (هۆڵی قازی محمد) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (د. هیوا مینە محمود) و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی بەسەرپەرشتی م. راوێژ محمد پرۆژەی (Student Talk) راگەیەندرا.
ئامانجەکانی پرۆژەکە:
• پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران لە گەڕان و خوێندنەوەی بابەتە جیاوازەکان.
• ئاشناکردنی خوێندکاران بە بابەتی نوێ لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و دەرەوەی خوێندن.
• ئامادەکردنی خوێندکاران بەجۆرێک کە دڵەڕاوکێی قسەکردنیان نەمێنێت لەبەرامبەر ئامادەبوونی کۆڕ و کۆنفرانسەکاندا.
• گەشەپێدانی توانای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە.
• گەشەپێدانی بیرکردنەوەی رەخنەگرانە (Critical Thinking) لای خوێندکاران.