University of Raparin Logo

کۆمپانیای ماس بڕوانامە بە کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین دەبەخشێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کۆمپانیای ماس بۆ بازرگانی ئاسن و پۆڵا بڕوانامەی بە کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی کە سەرکەوتووانە خولی ڕاهێنانی تواناکانیان لە کۆمپانیای ناوبراو ئەنجامدابوو.

جێی ئاماژەیە ئەم کۆمەڵە خوێندکارە هەر چوار جۆری تاقیكردنەوەی فیزیایی (Rolling Mill, Water Test, Raw-Material, Smelting Test) ئەنجامداوە، كە فیربوونی ئەم تاقیكردنەوانە لە ئاستی خوێندنی باڵادا خویندكاران فێری دەبن.
ئەم پڕۆژەیە لەژێر سەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین لە پشوی هاوینی ئەمساڵدا لە کۆمپانیای ماس و خولی ڕاهێنانی تواناکانیان سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە.