University of Raparin Logo

کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زمان عەرەبی وەرگێڕان بۆ کتێبێک دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، لە كۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هیوا مینە محمود) ڕاگری كۆلێژ، لە مەڕاسیمێكی شایستەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە كۆمەڵێك خوێندكاری بەشی زمانی عەرەبی بەخشرا لەپای وەرگێڕانی کتێبێک بەناونیشانی (چرپەكان ژیان) لە زمانی عەرەبیەوە بۆسەر زمانی کوردی .

جێی ئاماژەیە ئەم کۆمەڵە خوێندکارە لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا بەسەرپەرشتی (م.محمد عزیز مصطفی) هەستابوون بە ئامادەكردن و وەرگێڕانی كتێبەکە .
له‌م مه‌راسیمه‌کەدا ڕاگری كولێژی په‌روه‌رده‌ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و کۆمەڵە خوێندكارە، هیواشی خواست کە هەوڵەکانی ئەوان ببێتە ڕێنیشاندەرێک بۆ خوێندکارانی بەشەکانی دیکەی زانکۆ، بۆ ئەوەی له‌ ئاینده‌دا ببن به‌ هیوایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ئاستی ڕۆشبیری و په‌روه‌رده‌ له‌ كۆمه‌ڵگا .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن مامۆستایانی بەشی عەرەبیەوە به‌خشرایه‌ خوێندكارە بەشداربووەکان.