ئەمڕۆ سێ شەممە ١ . ١٠ . ٢٠١٩، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی باخچەی ساوایان ، لە ژێر ناونیشانی (هەنگاوێک بۆ پەروەردەی تەندروست ) نمایشێکی پەروەردەییان ئەنجامدا .
بە ئامادەبوونی د.ڕزگار حاجی سالح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە، بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی باخچەی ساوایان نمایشێکی پەروەردەییان ئەنجامدا.
ئامانج لە ئەنجامدانی چالاکییەکە، وشیارکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆ و ڕاهێنانی پەروەردەیی نەوەکانی داهاتوو لەسەر پاراستنی ژینگە و تەندروستی مرۆڤ و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ژیانێكی تەندروست .
