University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بە بەشداربوانی خولی هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەخشی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێز(مامۆستا ڕەفیق) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە هۆڵی شه‌هیدانی دەروازەی ڕاپەرین، زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بە بەشداربوانی خولی هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەخشی.
خولەکە بە هەماهەنگی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشی هۆشیاری بەڕێوەچوو، خولەکە ماوەی (٥) هەفتە بەردەوام بوو ، تیایدا ( ۱۰ ) وانەی جۆر بەجۆر لە بابەتەکانی ( ئاسایش ، ئاسایشی نەتەوەیی ،ئاسایشی ئابوری و خۆراک ، چاودێری بازاڕ ، کارگێری سەردەمی) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکران ، ئەمڕۆ بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولەکە دابەشکرا.