University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەهۆڵی گفتوگۆی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی گفوگۆی تێزی دكتۆرای مامۆستا (ابوبكر صدیق عمر) لەبواری یاسای گشتی ئەنجامدرا.
ابوبكر صدیق مامۆستای بەشی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕینە، و تێزی دكتۆراكەی لەرۆژی (8-8-2019) لەژێر ناونیشانی (التحول القضائی لاجهزة الرقابة المستقلة) بوو و لەلایەن لیژنەیەكی زانستی كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان (پ.د. عبدالملك یونس احمد سەرۆكی لیژنەو پ.ی.د. شۆڕش حسن عمر ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. دانا عبدالكریم سعید ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. مەریوان صابر حمد ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. علی یونس اسماعیل ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. مازن لیلۆ رازی سەرپەرشتیارو ئەندامی لیژنە) گفتوگۆی تێزەكە كراو بەپلەی زۆر باشەی باڵا قبوڵكرا.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەمامۆستا (ابوبكر صدیق عمر) مامۆستا لەبەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆمان دەكەین و هیوای سەركەوتنی زانستی زیاتری لەداهاتوودا بۆ دەخوازین.