University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بووە ئەندام لە لیستی زانکۆکانی کۆمپانیایی ‌Huawei

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریکرد لە پڕۆگرامی "Seeds For The Future " کۆمپانیایی هواوی لە بارەگای گشتی کۆمپانیاکە لە شاری “Shenzhen” ی وڵاتی چین،

دونیا سەلاح خوێندکاری قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کۆمپانیای هواوی لە چین بەشداریکرد لە پڕۆگرامێکی تایبەتی کۆمپانیاکە لە بواری تەکنەلۆجیا، کۆمپانیای هواوی ساڵانە سەدان خوێندکار لە ٣٥٠ زانکۆ لە ١٨٠ وڵاتەوە بەشدارپێدەکات لە پڕۆگرامەکانی، ئەمساڵ بۆ یەکمجار خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریکرد لە یەکێک لە پڕۆگرامەکانی بەمەش زانکۆی ڕاپەڕین ناوی چووە لیستی زانکۆکانی کۆمپانیای هواوی بۆ پڕۆگرامە جیاوازەکانی لە ساڵانی رابردوو.