به‌پێی دواین فێرژنی رانكینكی وێبۆماترێكسی ئیسپانی كه له‌ئێستادا زانكۆكانی كوردستان وه‌كو سیسته‌مێكی زانستی رانكینكی زانكۆكان پشتی پێده‌به‌ستن، و هه‌زاران زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیاواز له‌دنیادا دیاریده‌كات.
به‌پێی فێرژنی مانگی ته‌مموزی رانكی (Webometrics) زانكۆی راپه‌ڕین لە ڕێزبەندیەکە لەسەر ئاستی جیهان (١٧٣٠٤) بووه و لەسه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق (٤٤) بووه‌و لەسه‌ر ئاستی هەرێمی کوردستانیش (١٧) یەمین زانكۆیه لەڕیزبەندیەکە.
به‌به‌راورد به فێرژنی وێبۆماترێكس لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، رانكی زانكۆی راپه‌ڕین (٥١٩٢) پلە هاتۆته پێش لەسەر ئاستی جیهان و لەسه‌ر ئاستی رانكی زانكۆكانی عێراقیش (٥) پلە هاتۆته پێش، هه‌روه‌كچۆن لەمانگی (١) ی ئەمساڵدا زانكۆی راپه‌ڕین لەسەر ئاستی جیهان (٢٢٤٩٦) بوو و لەسه‌ر ئاستی عێراق (٤٩)، بووه‌و لەسه‌ر ئاستی هەرێمی کوردستانیش (١٩) یەمین بوو.