University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەرین سكۆلەرشیپێك لەئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی یاسا لەزانكۆی راپەڕین، سكۆلەشیپێك بۆ بەشداریكردن لە كۆرسێكی پایزە دەربارەی سەرچاوەی سروشتیی و زانستی رامیاری لەخۆرهەڵاتی ناوێن و باكوری ئەفریقا بەدەستدەهێنێت.

د.پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد مامۆستا لە بەشی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپەرین توانی سكۆلەشیپێكی تەواو وەرگریت بۆ بەشداریکردن لە کۆرسی پایزە بە ناونیشانی "سەرچاوەی سروشتی و زانستی ڕامیاری لە خۆرهەڵاتی ناوێن و باکوری ئەفریقا کە لە (٢٢ -٢٦-ئۆکتۆبەری ٢٠١٩) لەوڵاتی ئیتاڵیا بەرێوەدەچێت.
ئەم پرۆگرامە بە هەماهەنگی لە نێوان پەيمانگاى زانكۆى ئەوروپى و سەنتەری رۆبەرت شوومەن و فلۆرەنس لە ئيتاليا بەرێوەدەچێت. پرۆگرامەكە بەیەکیک لە باشترین پرۆگرامەکان دادەنرێت کەتێیدا، ئەکادیمیستەکان، پیشەکاران، بریاردەران، پشکدارەکان بەشداردەبن.