University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی گرنگی ڕێکخستنی دۆسیەکان و یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران رێكخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەكشەممە (4ی ئابی 2019) لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی تواناکانی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانکۆ، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ كاروباری كارگێڕی و ئابوری بەهاوبەشی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام سیمینارێکیان دەربارەی گرنگی رێكخستنی دۆسیەكان و یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران رێكخست.

سیمینارەكە لەلایەن مامۆستا (دیندار حسێن دەرگەڵەیی) نوسەرو مامۆستا لەپەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، پێشكەشكرا کە تێیدا باس لە ڕێکخستنی دۆسیەکان و گرنگییان، و یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران کرا.