ئەمڕۆ چوارشەممە (٣١ . ٧ . ٢٠١٩) لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام، سیمینارێکیان بۆ مامۆستا (ئارام نبی محمد) مامۆستا لە زانکۆی سۆران بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ یاسای ڕاژەی شارستانی) بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.
مامۆستا ئارام نبی لە سیمینارەکەیدا بەشێوەیەکی گشتی باسی لە مۆڵەت و جۆرەکانی مۆڵەت و مافەکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتە جیاوەزەکان کرد و بەشداربوانیش بە پرسیارو سەرنجەکانیان بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد.
