University of Raparin Logo

بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە(١٥ . ٧ . ٢٠١٩ )، لە یاریگای زانکۆ، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو .
یاری کۆتایی خولەکەش لە نێوان هەردوو تیپی بەڕێوەبەرایەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیریدا بوو، لەسەرەتای دەستپێکردنی یارییەکەدا گەرمو گوڕی بەخۆیەوە بینی، یاریزانانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری باشتر دەبینران و بەو ئاستە بەرزە بەردەوام بوون توانیان یارییەکە بە ئەنجامی (٥ – ١) گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن ، بوونە پاڵەوانی خولەکە .
دوا بە دوای تەواو بوونی یارییەکەش، خەڵات بەسەر هەردوو تیپ و دەستەی ناوبژیوانی یارییەکە دابەشکرا .
لە خولەکەدا (٩) بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێژی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون (١٦) یاری ئەنجامدران، خولەکە بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەچوو.