University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار بە هەماهەنگی کونسوڵگەری ئەمریکا و ڕێکخراوی (IREX)زنجیرەیەك ۆركشۆپ سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر و ڕێکخراوی (IREX)، زنجیرەیەك ۆركشۆپ بەناونیشانی (سەرەتایەك بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزاری بەشداربوان ) بۆ ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سازدەکات.
خولەکە ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تەموز دەستیپێکردووە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وانەکانی خولەکە لەلایەن (م.بێوار احمد عبداللە ) ڕاهێنراوی ئەکادیمی (TOT) دەوترێنەوە، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربون بە سەرجەم بەشداربوان دەبەخشرێت.
ئامانج لە کردنەوەی خولەکە هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆ و ڕێنماییکردنیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت و گونجاندنیان بۆ بازاری کار، بۆ ئەوەی دەرچووان کە خوێندنی زانکۆ تەواو دەکەن، تەنها نەبنە خاوەن بڕوانامەی دەرچوون، بەڵکو بەهۆی ئەو زانست و زانیارییەی لە زانکۆ فێری دەبن سود بە خۆیان و کۆمەڵگەکەیان و بازاری کاری کوردستان بگەیەنن.