ئەمڕۆ (١١ی نیسانی ٢٠١٩)، لەزانكۆی راپەڕین خولی راهێنانی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی " توانستەكانی مامۆستایانی زانكۆ" بەبەشداری دوو پڕۆفیسۆری نێودەوڵەتی کە ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام بوو کۆتایی ھات.
لەخولەكەدا (52) مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەبەش و كۆلێژە جیاوازەكان بەشداریان کردو خولەكە لەژێر ناونیشانی (Innovative teaching and learning) بۆ ماوەی یەك هەفتە بەڕێوەچوو.
لەخولەكەدا هەریەك لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دكتۆر (ئاماندا كلینتۆن) بەڕێوەبەری باڵا لە دامەزراوەی دەروونزانی ئەمریكا (APA) و پڕۆفیسۆر دكتۆر ( ماریەن ماركاثی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كرۆك كۆلیج لە دبلن بۆ كاروباری فێربوون و فێركردن، وانەكانی خولەكە وترانەوە.
جێی ئاماژەیە کە خولەكە بۆ ماوەی (3) هەفتە بەردەوامی دەبێت.