University of Raparin Logo

بەڕێوەچوونی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی پەرستاری

چاپکردن ئیمەیڵ

یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری كۆتایی هات

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ پێنج شەممە (11–4-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و بەڕێز (ستیڤ فەیگن) کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی كوردستان و توێژەرانی ناوخۆیی و بیانی رۆژی دووەمی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری دەستیپێكرد كە لەلایەن باڵیۆزخانەی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبەغدا سپۆنسەركراوە.(کلیک بکە بۆ بینینی گرانتی تایبەت بە کۆنفرانس )


لەسەرەتای كۆنفڕانسەكەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (سەنا عبدالصاحب حسن) وتاری لیژنەی باڵای كۆنفڕانسی پێشكەشكردو تێیدا بەگرنگیەوە باسی لە ئەنجامدانی كۆنفڕانسەكە كردو هەروەك سوپاسی باڵیۆزخانەی ئەمریكای لەبەغدا و كونسوڵ و ستافی كونسوڵگەری ئەمریكای لەهەرێمی كوردستان كرد بۆ سپۆنسەكردنی كۆنفڕانسەكەو هاوكارییەكانیان بۆ زانكۆی راپەڕین.
دواتر بەڕێز (ستیڤ فەیگن) کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی كوردستان وەك (Keynote Speaker)ی یەكەمین كۆنفڕانسی كۆلێژی پەرستاری لەرۆژی دووەمدا بابەتێكی پێشكەشی ئامادەبووانی كۆنفڕانس كرد.
پاشان پانێلی یەكەمی پێشكەشكردنی توێژینەوە زانستییەكان دەستیپێكرد كە پانێلەكە لەلایەن پڕۆفیسۆر دكتۆر (سەمیر یونس لافی و دكتۆر رسوڵ سەباح) بەڕێوەبرا . یەكەم توێژینەوە، لەلایەن بەڕێز دكتۆر (محمد خەلیفە) مامۆستا لەزانكۆی بەغدا لەژێرناونیشانی (Screening of Obesity, Blood Pressure and Blood Glucose among Female Student Athletes at the College of Physical Education and Sport Sciences in the University of Baghdad) بەڕێوەچوو، هەروەها توێژینەوەی دوەم لەلایەن بەڕێزان دكتۆر (هالا عبدالواحید) مامۆستا لەزانكۆی بەغدا و دكتۆر (هیوا صاڵح) مامۆستا لەزانكۆی كەركوك دەربارەی (Iraqi Women's Perceptions Toward the Importance of Quality of Life: Comparative Study) پێشكەشكرا، هەروەك سیمیناری سێیەمیش لەلایەن بەڕێزان مامۆستایان ( رێبوار ئەرسەلان محمد) و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (سەنا عبدالصاحب حسن) و (بۆتان حسن احمد) و دكتۆر (ڤیان ئاڤان نەقشبەندی) لەزانكۆی راپەڕین، لەژێر ناونیشانی (Perspectives of Postgraduate Nurses Regarding Competency of Advanced Nursing Practice in Kurdistan region of Iraq) پێشكەشكرا، كۆتا سیمیناری پانێلەكەش لەژێر ناونیشانی (Evaluation of Patient Satisfaction with Postoperative Pain Management in Orthopedic Wards in Shar and Surgical Teaching Hospitals in Sulaimani City) لەلایەن توێژەران دكتۆر هیوا سەعید و دكتۆر سۆزان عبدالرزاق پێشكەشكرا.
دواتر بەپرسیاری بەشداربوان و وەڵامی توێژەران پانێلی یەكەمی پێشكەشكردنی توێژینەوەكان كۆتایی پێهێنرا.
هەر لەرۆژی دووەمی كۆنفڕانسدا پانێلی دووەمی كۆنفڕانسەكە بەڕێوەچوو و تێیدا چەند توێژینەوەیەك پێشكەشكران، پانێلەكە لەلایەن هەریەك لەبەڕێزان (د. وەفا محمد) و (م.ڕێبوار ارسلان محمد) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەم لەلایەن دكتۆر (عادل عبدوالالە) مامۆستا لەزانكۆی سلێمانی و دكتۆر (هیوا خدر سەعید) بەناونیشانی (Impact of Age, Gender, and Seasonal Variation on 25-Hydroxy Vitamin D [25(OH)D] Status in Sulaymaniyah City.) بەڕێوەچوو. هەروەك سیمیناری دووەمیش لەلایەن بەڕێزان (ئەژی ئارام كەریم و رۆخۆش اسحاق) مامۆستایان لەپەیمانگای تەكنیكی كۆیە بەناونیشانی (Epidemiological Study of Hepatitis B Virus during 2009 to 2018 in Koya City) پێشكەشكرا. هەروەها سیمیناری سێیەم بەناونیشانی (Assessment of Nutritional habits among Mosul University Students regarding Breakfast) لەلایەن دكتۆر باییدە عبدالرزاق مامۆستا لەزانكۆی موسڵ پێشكەشكرا، هەروەك كۆتا سیمیناری پانێلەكەش لەلایەن دكتۆر (هاورا حسێن و بهاءالدین) مامۆستایان لەزانكۆی بەغدا پێشكەشكرا.
دواتر بەپرسیاری بەشداربوان و وەڵامی توێژەران پانێلی یەكەمی پێشكەشكردنی توێژینەوەكان كۆتایی پێهێنرا.
هەروەك كۆنفڕانسەكە بەپێشكشەكردنی تێبینییەكانی هەریەك لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (سەنا عبدالصاحب حسن) راگری كۆلێژی پەرستاری و سەرۆكی لیژنەی باڵای یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری و (Marilyn Gardner) مامۆستا لەكۆلێژی پەرستاری كۆتایی بەكۆنفڕانس هێنرا.
لەكۆتایشدا ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس لەلایەن (Marilyn Gardner) خوێنرایە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران، پاشان بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر توێژەرانی بەشداربووی هەردوو رۆژی كۆنفڕانسەكەدا دابەشكرا.