University of Raparin Logo

یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەرستاری دەستی بەكارەكانی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ چوارشەممە (10–4-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و توێژەرانی ناوخۆیی و بیانی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەرستاری دەستیپێكرد كە لەلایەن باڵیۆزخانەی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبەغدا سپۆنسەركراوە..(کلیک بکە بۆ بینینی گرانتی تایبەت بە کۆنفرانس )


لەسەرەتای كۆنفڕانسەكەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی پێشكەشكردو تیایدا بەگرنیگەوە باسی كۆنفڕانسەكەی كردو سوپاسی پشتگیری باڵیۆزخانەی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكای لەبەغدا كرد كە پشتیوانی زانكۆی راپەڕینیان كردووە بەتایبەت لەدابینكردنی فەندی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەرستاری. دواتریش بەخێرهاتنی توێژەرانی كرد.
هەر لەپێشنیوەڕۆی رۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا كورتەیەك دەربارەی كۆنفڕانسەكە لەلایەن (Marliyn Gardner) مامۆستا لەكۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین پێشكەشكرا.
دواتر لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (Ruth Zielinski) مامۆستا لەزانكۆی میشیگان لەئەمركا كە (Keynote Speaker)ی یەكەمین كۆنفڕانسی كۆلێژی پەرستاری بوو بابەتێك دەربارەی پیشەی پەرستاری و مامانی بەگشتی لەجیهان پێشكەشكرد.
هەروەك دواتر گفتوگۆیەكی كراوە لەژێر ناونیشانی (Perspectives on Nursing Practice and Education in the United States and Iraq) لەلایەن هەریەك لەبەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (Ruth Zielinski) مامۆستا لەزانكۆی میشگان و (Marliyn Gardner) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، پێشكەشكراو توێژەرانی كۆنفڕانس تیایدا پرسیارو گفتوگۆكانیان خستەڕوو و هەروەها گفتوگۆیەكی چڕو ئەكادیمی لەنێوان راگرانی سەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری لەعێراق دەربارەی پیشەی پەرستاری لەعێراق و كوردستان بەڕێوەچوو.
هەروەك لەبەشی دووەمی پاشنیوەڕۆی كۆنفڕانسەكەدا چەند توێژینەوەیەكی زانستی لەچوارچێوەی پانێلێكدا پێشكەشكران كە پانێلەكە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (بەرزان محمد محمدئەمین و مامۆستا رێبوار ئەرسەلان محمد) بەڕێوەبرا . یەكەم توێژینەوە، لەلایەن بەڕێز مامۆستا (بڵند بارزان ئەمین) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین لەژێرناونیشانی (Mothers Information Regarding infant Fever Management in Rural Area of Kurdistan Region of Iraq) بەڕێوەچوو، هەروەها توێژینەوەی دوەم لەلایەن بەڕێز دكتۆر (حەیدەر همزە ئەلحەدراوی) مامۆستا لەزانكۆی بابل دەربارەی (The Effect of Internet Addiction on the Academic Performance of Undergraduate Nursing Students ) پێشكەشكرا، هەروەك سیمیناری سێیەمیش لەلایەن دكتۆر سوعاد حكمەت مامۆستا لەزانكۆی بەغدا لەژێر ناونیشانی (Opinions of husband to stay with his wife during labor in Maternity Hospitals at Baghdad City ) پێشكەشكرا، كۆتا سیمیناری پانێلەكەش لەژێر ناونیشانی (Evaluation of Head Nurses: Planning as Component Administrative Tasks Performance at Teaching and Non-Teaching Hospitals in Kirkuk City: A Comparative Study ) لەلایەن توێژەران دكتۆر محمد فازڵ خەلیفە و مامۆستا حسێن محمد عبدالفتاح پێشكەشكرا.
دواتر بەپرسیاری بەشداربوان و وەڵامی توێژەران پانێلی پێشكەشكردنی توێژینەوەكان كۆتایی پێهێنرا.
هەروەك لەكۆتایی رۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا (17) توێژینەوە لەبواری پەرستاریدا بەشێوەی پۆستەری ئەكادیمی نمایشكران.
كۆنفڕانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و رۆژی پێنج شەممە (11-4-2019)ش بەردەوام دەبێت و تێیدا چەند توێژینەوەیەكی زانستی لەدوو پانێلدا پێشكەشدەكرێن.