University of Raparin Logo

هەلێکی ناوازە بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی گڕانتێك کە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەری گرتوە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (

)دا، زانکۆی ڕاپەڕین(١) خوێندکار بۆ زانکۆی ئەلمێریا دەنێرێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) وە کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە دەبێت. بۆ ئەو خوێندکارانەی زانکۆمان کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن:
١-پێویستە پێشکەشکار بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) لە قۆناغی( یەك)ی زانکۆ بێت لە بەشی زمانی ئیگلیزی.
٢-کۆڕسی یەکەمی خوێندنەکەی بە سەرکەوتوویی و نمرەی بەرز تەواو کردبێ.
3-ماوەی خوێندن لە زانکۆی ئەلمێریا (٥) مانگە و لە مانگی ٩ی ساڵی٢٠١٩ دەست پێدەکات.
4- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات ئاستی زمانی ئنگلیزیی باش بێت بەوپێیەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی ئەلمێریا بە زمانی ئینگلیزیە.
5- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات گریبەستی ناردن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان پڕبکاتەوە.
6- هەر کاتێك خوێندکاری یەکەم لە ڕیزبەندییەکەدا بە هەر هۆکارێك کشایەوە لە پێش بڕکێی کاندیدبوون، ئەوا کاندیدی دواتر بەپێی ڕیزبەندی ناوەکان هەڵدەبژێردرێت.
7- خوێندکارانی بەشی بەیانیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن
ڕێکارەکانی پێشکەش کردن
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەکی دەستنوس بۆ سەرۆکایەتی بەش بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکەی تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە ٩-٤-٢٠١٨کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی.
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتیی سێنتەری زمان ڕۆژی پێنج شەممە ١١-٤-٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت و ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان لە ١٤-٤-٢٠١٩ڕادەگەیەندرێت.
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچوونی ناوەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکات لە ١٤-٤-٢٠١٩، بۆ بەرچاو ڕوونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.