ئەمڕۆ شەممە (٦-٤-٢٠١٩ ) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، به‌شی ماتماتیك له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت لەزانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمی بەرەو سیستەمی خوێندنی هاوچەرخی بۆڵۆنیا لەبەشی ماتماتیك رێكخست.
سه‌ره‌تا (پ.ی.د رزگار حاجی ساڵح) وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له باره‌ی گرنگی ئه‌و سیسته‌مه‌ی خوێندن، دواتر له‌لایه‌ن توێژه‌ران پێنج سمینار پێشكه‌ش كران. بابه‌ته پێشكه‌ش كراوه‌كانی سیمپۆزیۆمەكە بریتی بوون له (سیسته‌می ساڵانه‌ی خوێندن لایه‌نه باش و خراپه‌كانی كە له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر گوڵنار وه‌سیم پێشكەشكرا)، هەروەها (سیسته‌می هاوچه‌رخی كۆرساتی ئه‌مریكی له به‌شی ماتماتیك له‌لایه‌ن د. سه‌رباز هه‌مزه پێشكەشكراو).
هەر لەسیمپۆزیۆمەكەدا بابەتێكی تر دەربارەی (گرنگی وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌یی په‌روه‌رده‌یی له به‌شی ماتماتیك له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر دكتۆر حه‌سه‌ن حسێن)و بابەتێكی تر دەربارەی (به‌ره‌و پێش بردنی په‌روه‌رده‌ییه‌كان له سیسته‌می نوێ‌دا له‌لایه‌ن سیڤان عومه‌ر) و بابەتی كۆتایش لەژێر ناونیشانی سیسته‌می نوێی بۆلۆنا له به‌شی ماتماتیك له‌لایه‌ن د.سامی عه‌لی) پێشكەشكران.
هەروەك بەسەرنج و پرسیاری بەشداربووان كۆتایی بە سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.