University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو مامۆستای بەشی کوردی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، بە توێژینەوەیەکی زانستیی بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی نێودەڵەتی (کۆیە لە ڕەوتی شارستانیەتدا) كە رۆژانی (1 – 3ی نیسانی 2019) رێكخرابوو.

كۆنفڕانسەكە لەلایەن زانکۆی کۆیەوە رێكخرابوو. هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر شیروان حسین حمد و م. ی. تاڤگە عومەر حمەصاڵح) بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (چەند دیاردەیەکی فۆنۆلۆژی لە گۆڤەری کۆیەدا) بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد.