ئەمڕۆ یەك شەممە (٢ / ١٢ / ٢٠١٨)، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، خولی تۆپی پێی یاریگای بچوک(فوتساڵ)ی بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کردەوە.
خولەکە بە بەشداری (١٤) تیپ (هەر بەشێک بە یەک تیپ بەشداری کردوە)، دەستیپێکرد و بە شێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوە دەچێت.