University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە (٢ / ١٢ / ٢٠١٨)، لەهۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی هۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، خولێکی بە ناونیشانی (بەرەو کارگێڕی سەردەمیانە) بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین کردەوە.

 

خولەکە ماوەی (٤) چوار ڕۆژ دەخایەنێت و (٨) بابەت لەشێوەی سیمیناردا پێشکەشدەکرێن، کە سەرجەمی بابەتەکان لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین- ەوە پێشکەشدەکرێن.

لەڕۆژی یەکەمی خولەکەدا دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن م.ی شوانە حسن علی مامۆستا لەبەشی کارگێڕی زانکۆی ڕاپەڕین بابەتێکی بەناونیشانی لیدەر(سەرکردایەتیکردن) پێشکەشکرد، کە تیایدا بەسی لە (سەرکردە کێیە؟، چەمکی سەرکردە، تایبەتمەندیەکانی سەرکردە، تیۆرییەکانی سەرکردایەتیکردن، ڕۆڵەکانی سەرکردە، جۆرەکانی سەرکردەو جیوازی لە نێوان سەرکردەو بەڕێوەبەر... ) کرد.

سیمیناری دووەم لەلایەن کامەران حسێن خدر، مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین ، بابەتێکی بە ناونیشانی (پاراستنی ئاسایشی (سکویرتی)تەکنەلۆژیاو زانیارییەکان) پێشکەشکرد، لەسیمینارەکەدا بەشێوەکی گشتی باسی لە( پاراستنی زانیارییەکان، پاراستنی زانیاری ئەلیکترۆنی، بەشێک لە بەرنامە ڤایرۆسیەکان، کەنالەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆس، بەکارهێنانی بەربڵاوی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و جێبەجێکردنی باشترین سیستەمی پاراستنی زانیاری) کرد .