University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، سیمیناری ڕۆژی دیزاین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌ زانكۆی ڕاپه‌ڕین بە هەماهەنگی کۆنسولخانەی ئەمریکا و ڕێکخراوی ئایرێکسی ئه مریکی، سیمیناری رۆژی دیزاین (Design Day)ی بۆ خوێندكارانی به‌شی ئه ندازیاری شارستانی ڕێکخست .

لە سیمینارەکەدا خوێندکارانی بەشی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌ زانكۆی ڕاپه‌ڕین بەشێوازی گروپ بەشداربوون و بەرهەم و پرۆژەکانی خۆیان نمایش کرد، دوای خەمڵاندنی کار و پڕۆژەکان لەلایەن مامۆستایانی بەشەکەوە، دوو لە باشترین پرۆژەکان دەچنە پێشبرکێی زانکۆکانی عێراق بۆ چانسی به شداریکردن له کۆنفرانسی "گەشەپێدانی بازاری کار (٢٠١٨)" کە لە شاری بەغدا بەرێوەدەچێت و لەلایەن رێکخراوی ئایڕێکسی ئەمریکی و بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت.

ڕۆژی دیزاین (Design Day) به دەرفه تێک دادەنرێت بۆ دروستکرد ن و پتەوکردنی په یوەندی له نێوان زانکۆکان و که رتی تایبه ت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی ئه‌ندازیاری شارستانی لە زانکۆکانی عێراق.