ئەمڕۆ( ٢٣ / ١٠ / ٢٠١٨)، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ. ی. د. موفق خالید ئیبراهیم وبە ئامادەبونی بەڕێزان د. دارا تۆفیق کاکەئەمین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆبۆ کاروباری خوێندکاران و د. بەهزاد وسو حمد بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە ، لەهۆلی کۆبونەوەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لەگەڵ بەڕێز د. پێشەوا حمید ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و مامۆستایانی بەشی مێژوو و فەلسەفە کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست دەربارەی گەشەپێدانی زانکۆ و بەشەزانستیەکان لە پەرەپێدانی پرۆگرام و زمان و سیستمی خوێندن کرا.
هەروەها داوا لە بەشەکان کرا پڕۆپۆزەڵ دەربارەی پەرەپێدانی پرۆگرام و سیستەمی خوێندن ئامادەبکەن