University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، كۆڕبەندێك بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە كاتژمێر (2)ی سێشەممە (16– 10 – 2018)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبوونی نوێنەری مۆزەخانەی بەریتانیاو ژمارەیەك كونسوڵگەری بیانی لەهەرێمی كوردستان و بەرپرسانی فەرمانگەكانی سنورەكە، كۆڕبەندێكی بۆ راگەیاندنی پڕۆژەكانی شوێنەوار لەسنوری ئیدارەی راپەڕین ئەنجامبدرێت.

لەكۆڕبەندەكەدا كە لەلایەن یەكەی شوێنەواری زانكۆی راپەڕین و سەنتەری پەرەپێدان و زمان رێكدەخرێت، (5) سیمینارێك پێشكەش بكرێن و چەندین پارچە شوێنەواریش نیشانی ئامادەبووان بدرێت، هاوكات چەند چالاكییەكی تر لەكۆڕبەندەكەدا ئەنجامدەدرێت وەكو نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیومێنتاریی و لەكۆتایشدا پڕۆژەكانی یەكەی شوێنەوار رادەگەیەنرێن لەچوارچێوەی پاراستنی شوێنەوارەكانی راپەڕین.