University of Raparin Logo

سەنتەری کار سیمینارێک بۆ خوێندکاران سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ نوڤمبری ٢٠١٧، سەنتەری کار سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخست.

سیمینارەکە لە لایەن خوێندکاری خۆبەخشی سەنتەرەکە (ژاڵە رسوڵ) پێشکەشکرا، لە سیمینارەکەدا سەنتەری کار و خزمەتگوزارییەکانی بە ئامادەبووان ناسێنرا. دواتر لەلایەن ستافی سەنتەرەکەوە ھانی خوێندکاران درا کە بەشداری لە کاروچالاکییەکانی سەنتەرەکەدا بکەن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان و ئامادەبوونیان بۆ بازاڕی کار دوای تەواوکردنی خوێندن.