University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین

رۆژانی ٢٢ - ٢٤ / ١١ / ٢٠١٧، زانکۆی ھەولێری پزیشکی دووەمین کۆنفڕانسی زانستی کۆلێژی پزیشکی لەھوتێل دیڤان لەشاری ھەولێر رێکخست و دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕینیش بەتوێژینەوەی زانستی بەشداری ئەو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەیان کرد.
د. بەھزاد حەمەد وسو بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو مامۆستا لەکۆلێژی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (Retained intraabdominal surgical gauze expelled with defecation - case report) بەشداری کۆنفڕانسەکەی کرد، ھەروەھا مامۆستا سیراجەدین محمود عبدالقادریش مامۆستا لەکۆلێژی پەرستاری زانکۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەکی تر لەژێر ناونیشانی (Relationship between Allium Siculum sap. Leaves and Diuresis) لەھەمان کۆنفڕانسدا بەشداریکرد.