ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە، بەشی ئەندازیاری شارستانی سەر بە سەرکایەتی زانکۆی راپەڕین، چەند چالاکیەکی جۆراوجۆریان بۆ ئاراستەکردن (ڕێنمایی)کردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ڕێکخست .
لە ڕۆژی یەکەمی چالاکیەکەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بە تەواوی کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاشناکران، دواتر سەردانی بینای سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و ستافی کارگێڕی زانکۆوە شێوازی ئیش کردن و ئامانجی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بۆ ڕوونکرایەوە.
لە ڕۆژی دووەمدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئاشناکران، سەرەتای چالاکیەکانیش بە پێشکەشکردنی وتەیەک لەلایەن بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد. سەرۆکی زانکۆ وێرای بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی ئەندازیاری کرد بۆ سازدانی چالاکیەکان، وتیشی ئەم جۆرە چالاکیانە ڕێگە خۆش دەکەن بۆ ئاراستەکردن و خۆگونجاندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەگەڵ ژینگەی خوێندنی زانکۆیی و شارەزابوونیان بە کۆلێژ و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ.
پاشان د. بههزاد وسو حمەد بهڕێوهبهری سهنتهری توێژینهوهی زانکۆ و سهرپهرشتیاری بهشی ئهندازیاری شارستانی وتەیەکی پێشكهشكرد.
دواتر مامۆستا كامهران حسێن سیمینارێکی بە ناونیشانی (ناساندنی زانكۆی ڕاپهڕین) پێشكهشی خوێندکاران کرد.
پاشان سیمینارێکی تر بە ناونیشانی (بهشی ئهندازیاری شارستانی چیه؟) لهلایهن مامۆستا احمد عولا پێشكهش كرا.
دواتر مامۆستا بڕیار قادر سیمینارێکی لە بە ناونیشانی (كۆمهلێك ئامۆژگاری(Tips) پێشکەشی خوێندكارانی بەشەکە کرد.
سیمیناری کۆتایی لهلایهن خوێندكاری قۆناغی دووهمی بەشەکە پارێز عبدالله پێشكهش كرا.
دوای کۆتایی هاتنی سیمینارەکان وەک هاندانێک بۆ خوێندکاران و لە پێناو زیاتر هەوڵدانیان، خهڵات بەخشرا بە ١٠ خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردووی بەشەکە.
پاشان خوێندكارانی قۆناغی دووهمی بەشی ئەندازیاری نیوهڕۆ خوانێكیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم سازکردبوو.
بە ئەنجامدانی چەندین یاری و چالاکی وەرزشی بۆ خوێندکاران، کۆتایی بە چالاکییەکان هات.