ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/٢١، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ سیمینارێكی تەندروستی بۆ راھێنەری بواری نەخۆشییە گوازراوەکان (تحسین عوسمان) لەژێر ناونیشانی ( نەخۆشییە گوازراوە جنسییەکان) بەڕێوەچوو.
لەسیمینارەکەدا تحسین عوسمان باسی لە بڵاوترین جۆری ئەو ڤایرۆسانە کرد کە مرۆڤەکان لە ڕێگەیانەوە توشی نەخۆشییە گوازراوە جنسیەکان دەبن، پاشان گرنگترین نیشانەکانی توشبوون و چۆنیەتی خۆ پاراستتن لەو جۆرە ڤایرۆسانەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە .
