University of Raparin Logo

لە چالاکییەکدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆ ئاشناکران

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/٢١، کۆمەڵێک خوێندکاری خۆبەخش لە بەشی ئەندازیاری شارستانی سەر بە سەرکایەتی زانکۆی راپەڕین، چالاکییەکیان بۆ ناساندنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم سازکرد.
لە سەرەتادا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە تەواوی کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاشناکران، دواتر سەردانی بینای سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و ستافی کارگێڕی زانکۆوە  شێوازی ئیش کردن و ئامانجی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بۆ ڕوونکرایەوە .

ئەم چالاکییە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی چوارشەممە بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی و سەردانی تاقیگەکانی زانکۆ و سازکردنی نیوەڕۆخوانێک بۆ خوێندکاران کۆتایی بە چالاکییەکە دەهێنرێت.
ئامانج لە سازدانی ئەم جۆرە چالاکیانە بۆ ئاشناکردن و خۆ گونجاندنی هەرچی زووتری خوێندکارانی قۆناغی یەکەمە لەگەڵ ژینگەی خوێندنی زانکۆیی و شارەزابوونیان بە کۆلێژ و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ.