University of Raparin Logo

سکۆلەرشیپی چیڤنینگ (Chevening)بۆ ساڵی 2018 ئێستا کراوەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

پرۆگرامی چیڤنینگ یەکێکە لەو پرۆگرامە نێودەوڵەتیانەی حکومەتی بەریتانیا کە لە لایەن ئۆفیسی دەرەوە و سەرچاوەسروشتیەکان (FCO) بە هاوبەشی هەندێ رێکخراو پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
سکۆلارشیپی چیڤنینگ هەلێکی باشە بۆ فێرخوازان تا لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا درێژە بە خوێندن بدەن و ماستەر بخوێنن لەماوەی تەنها یەک ساڵدا، لە هەر بابەتێک وە لە هەر زانکۆیەکی بەریتانیا. ئەم سکۆلارشیپە سەرەرای پشتگیریە داراییەکەی دەرفەتێکیش باشیش دەرەخسێنێت تا ببیتە بەشێک لەو نێتوێرکە جیهانیەی کە پرۆگرامەکە دروستی کردووە.

 ئەو کەسانەی کە ئەم پرۆگرامە دەیانگرێتەوە:

• دانیشتوی یەکێک لەو ووڵاتانە بیت کە ئەم پرۆگرامە دەیگرێتەوە و لەدوای تەواوکردنی خوێندن بگەرێیەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتویت.
• لانی کەم دوو ساڵ خزمەتت هەبێت.
• داواکاریەکانی ئەم پرۆگرامە بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەی پێش 2018/7/12.
• پێشکەشی سێ کۆرسی جیاوازی زانکۆکانی بەریتانیا بکە.
• پێشتر لە بەریتانیا نەتخوێندبێت کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پالپشتی دارایی کرابیت.

بەڵگەنامە پێویستەکان لە کاتی پێشکەش کردنی داواکاری:
• پاسپۆرت
• بروانامەی بە نمرە
• هەڵبژاردنی سێ کۆرسی جیاواز لە ناو پرۆگرامەکەدا

ئەم پرۆگرامە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
• کرێی خوێندن
• مووچەیەکی مانگانە
• تێچووی گەشتکردن بۆ بەریتانیا
• تێچووی داواکاری ڤیزا و چەندین خزمەتگوزاری تر

دوا مۆڵەت:
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بریتیە لە : 2017/11/7 .

چۆنیەتی پێشکەش کردن:
فۆرمی داواکاری پرۆگرامەکە بۆ ساڵی 2018-2019 ئێستا کراوەیە و پێشکەش کردن تەنها لە رێگەی ماڵپەری سەرەکیەوە دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردنی داواکاری ، دەتوانن سەردانی ماڵپەری پرۆگرامەکە بکەن بەم ناونیشانە:
http://www.chevening.org/iraq

چیڤنینگ لە عێراق 

وەرگێران و ئامادەکردنی: احمد حمەسور